چوار هاوڵاتی لە کاتی بیرهەڵکەندندا دەستگیرکران

ئەمڕۆ لە سنووری گوندی بێستانسوور چوار کەس لەکاتی هەڵکەندنی بیر دەستگیرکران و دەستیش بە سەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت لە سنووری (گوندی بێستانسوور) لە لایەن چەند هاوڵاتیەكەوە بەشێوەیەکی نایاسایی بیر لێدەدرێت ، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەرۆ دەرچوون بۆ شوێنەکە لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتی دەستگیرکران”.

ئاشکراشیکرد، “توانیومانە دەستبگرین بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندنی بەرینەدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لە دژیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وته‌بێژى یه‌كێتى: ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ گۆڕانكاریی له‌ كارگێڕ و مه‌كته‌به‌كان ده‌كه‌ن دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی ھەر بڕیارێک بدات لە ڕێگای میدیای فه‌رمى حزبه‌كه‌وه‌ بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو…
Total
0
Share