توركیا كوژرانی دوو ئەفسەری باڵای خۆی لە خاكی هەرێم ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی دوو فەرماندەی باڵای لە خاكی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، ڕۆژی ھەینیی ڕابردوو لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکاندا لە خاکی ھەرێمی کوردستان (ئیسلام سانجاك) ئەفسەری باڵای هێزەكانی پیادە لە ڕووبەڕووبوونەوەیدا لەگەڵ گەریلاكانی (پەكەكە) برینداربووە.

باسی لەوەش كردووە دواتر لە نەخۆشخانە بەھۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە، بەوەش ئاماری کوژراوانی سەربازانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکەیاندا لە خاکی ھەرێمی کوردستان بۆ هەشت سەرباز بەرزبووەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، فەرماندەیەكی دیكەی هەمان هێز لە ڕووبەڕووبوونەوەدا كوژراوە.

لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە، توركیا ئۆپەراسیۆنی “كلیل چنگ”ی لە خاکی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامیی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆم بۆ کەسوکاری قوربانـ.ـییانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و کەرکوک دەردەبڕم

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆم بۆ کەسوکاری قوربانـ.ـیانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، کەرکوک و ناوچەکانی دەردەبڕم و…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی رفێندراودا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی رفێندراودا گیرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share