یەکێک لە بکوژانی ژن و پیاوەکەی کەرکوک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، سێ کەسیان وەک بکوژی ژن و پیاوەکەی ڕووداوەکەی دوێنێ دەستنیشانکردووە و کەسێک لەوان دەستگیرکراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک ڕایگەیاند، یەکێک لەو کەسانەی پۆلیس تۆمەتباری کردووە بە کوشتنی ئەو ژن و مێردە خەڵکی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری کەرکوکە و دەستگیرکراوە، دوو کەسی دیکە، کە دانیشتووی شاری بەغدادن، تۆمەتبارن لە ڕووداوی کوشتنەکەدا و فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە.

دوێنێ لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری كەركوك ژن و پیاوێك لەنێو ماڵەكەیاندا بە كوژراوی دۆزرانەوە.

ڕووداوەكە لە گەڕەكی شۆراو لە كەركوك بوو، و تەرمی هەردوو قوربانییەكە (ع. ف.) و (ن. ب.) لەنێو ماڵەكەی خۆیاندا دۆزراونەتەوە.

پۆلیسی کەرکوک ئەوکات ڕایگەیاند، تاوانەكە لەلایەن ژمارەیەک کەسەوە کە وەک چەکدار دەرکەوتوون ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزکردنەوەی کوالێتی کاڵای هەناردەکراو بۆ هەرێم لەگەڵ بازرگانە ئێرانییەکان باسکراوە

لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لە نێوان کۆمپانیا ئێرانییەکان و ژورە بازرگانییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە پرسی بەرزکردنەوەی کوالێتی کاڵای هەناردەکراو…
Total
0
Share