لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی سعوودیە بردنەوەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمارکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە (استاد لوسێل) و لەچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال، هەڵبژاردەی سعوودیە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەرامبەر ئەرجەنتین تۆمار کرد کە یەکێکە لە پاڵێوراوەکان بۆ ناسناوەکە.
گۆڵەکانی سعوودیە لە خولەکەکانی 49، 53 لەلایەن ساڵح ئەلشەهری و سالم ئەلدەوسەرییەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی ئەرجەنتین بە لێدانی سزا لە خولەکی 10 لەلایەن لیۆ مێسی-یەوە تۆمارکرا.
بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی “ئەخزەری سعوودی” چوونە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەم، لە هەمان کۆمەڵەدا هەڵبژاردەکانی مەکسیک و پۆڵەندا ئەمشەو کاتژمێر (07:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوودەبنەوە.