ئاسایشی سلێمانی باندێکی شەش کەسی دەستگیرکرد

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند باندێکی شەش کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە هەڵمەتە بەردەوامەکان بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و بنبڕکردنی ماددە هۆشبەرەکان باندێکی شەش کەسیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا.

تۆمەتبارەکان دەنیشتووی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران بوون و سەرجەم ماددە هۆسبەرەکانیان

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، دەستیانگرتووە بەسەر سەرجەم ماددە هۆشبەرەکاندا کە لەناو سێتی کەلوپەلی چێشتخانەدا شاردرابووەوە.

تۆمەتبارەکان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ناسنامەیان ئاشکراکراوە بریتیین لە، “( ح ، ع ، م )، ( م ، غ ، م)، ( ه ، م ، ر)، (ش ، س ، ع) ، ( ج ، ع ، ع ) ، (ف ، س ، ا )”.

ماددەکان بریتیین لە، سێ کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ و 50 هەزار دەنکە حەپی ترامادۆڵ.

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراون.

بابەتی پێشتر

قەتەر یەكەم هەوڵی دزەپێكردنی هۆشبەر لە دەستپێكی مۆندیالدا پوچەڵدەكاتەوە

بابەتی دواتر

گوندێك بۆ فرۆشتن دەخرێتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share