موسەنا ئەمین خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندیدکرد

کاندیدی هەڵبژێردراوی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان موسەنا ئەمین، خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندیدکرد، وەک لایەنێکی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی عێراق.

موسەنا ئەمین، کاندیدی سەرکەوتووی یەکگرتوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “وەک نەریتێکی دیموکراسی و مافێکی دیموکراسی، داوادەکەین ئەو بەرپرسیارێتییەمان پێبدرێت وەک لایەنێکی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی”.

پێشتر یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاندبوو، ئەوان بە چوار کاندیدی سەرکەوتوو بۆ پەرلەمانی عێراق، بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا ناکەن.

موسەنا ئەمین ڕاشیگەیاند، “ئێمە تاقیکراوەین و ئەزموونمان هەیە لەگەڵ کاری پەرلەمانیدا، بۆیە ئەو مافە بە خۆمان دەدەین خۆمان بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندید بکەین، چونکە پێمان وایە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەر لەسەر ژیانی عێراقییەکان و هەرێم ببینێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: هیچ ڕێوڕەسمێک بۆ پیرۆزباییکردن لە بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕێکناخەین

پۆلیسی سلێمانی، ڕایگەیاند، هیچ ڕێوڕەسمێک بۆ پیرۆزباییکردن لە بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕێکناخەین. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، لەپێناو…
Total
0
Share