ئایا ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت؟

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند (10 – 20) کم/ک، دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرمی کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەش و پلەی گەرمیی سبەی شەممەوە، کەشناسی پێشبینیدەکات، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت و خێرایی با هاوشێوەی ئەمڕۆ بێت؛ پلەی گەرمییش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی

دهۆک : 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

سۆران : 14 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی دەستپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ئاگادارکردەوە کە دەستیانکردووە بە پێدانی ڕاستەوخۆی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری. لەئاگادارییەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، “لەئەمرۆوە…
Total
0
Share