ئێران لەبارەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان چی دەڵێت؟

ئاڵای ئێران و هەرێمی كوردستان

ئێران هەڵوێستی فەرمیی خۆی لەبارەی هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان راگەیاند و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەڵێت، “ئێران هەوڵدەدات ئاسایشی خۆی بپارێزێت”.

دوای هێرشەكانی ئێران بۆ سەر بارەگاكانی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەولێر، كۆیە و ناوچەی زڕگوێزی سلێمانی، ناسڕ کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، “ئێران هەوڵدەدات ئاسایشی خۆی بپارێزێت و هەڕەشەکان دووربخاتەوە”.

كەنعانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ دووشەممە وتی، “ئێران هەوڵدەدات حکومەتی عێراق دەسەڵاتی خۆی لە سنوورەکانی بسەپێنێت و تاران ناچارنەبێت بۆ بەرگریكردن لە خۆی، پەنا بۆ رێکاری دیکە ببات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە چاوەڕوانییان لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە چالاکییەکانی حیزبەکانی دژبەری ئێران سنوورداربکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڵێنیان داوە کە خاکی عێراق نەبێتە شوێنی مەترسی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، بەڵام پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان نەبوون، بۆیە کۆماری ئیسلامی هەوڵدەدات ئاسایشی خۆی دەستەبەربکات و هەڕەشەکانی سەری نەهێڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەكرەم ئیمامئۆغڵو؛ بەڕەسمی بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی توركیا کاندیدكرا

گوتەبێژی پارتی گەلی كۆماریی توركیا لە راگەیاند، بە رەسمی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبوڵی زیندانیكراویان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی…
Total
0
Share