چوارچێوەی هەماهەنگی لێکۆڵینەوە لە ناوی 9 کاندیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات

چوارچێوەی هەماهەنگی سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بە پڕۆفایلی نۆ کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

ئەحمەد مەعموری، وتەبێژی هاوپەیمانیی بنەمای عێراق رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی سەرقاڵی وربینیکردن و پێداچوونەوە بە ناوی نۆ کەس بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرنجی لەسەر بەرنامە و پلانی ئەو کاندیدانەیە سەبارەت ئاسایش، ئابوری و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.

وتیشی، ئەو کاندیدەی بۆ ئەو پۆستە هەڵدەبژێردرێت دەبێت کۆدەنگی هەموو سەرکردەکانی لەسەربێت و نابێت یەکێک لە سەرکردەکان نارازیبێت لەسەری، بەڵام پۆستی وەزارەتەکان بە زۆرینەی دەنگ یەکلادەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوی 126 پەرلەمانتاری بەشدارنەبوو ڕادەستی دەستەی سەرۆكایەتی دەكرێت

چێوەی هەماهەنگی نووسراوێكی فەرمیی ڕادەستی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كرد كە 126 پەرلەمانتاری بەشدارنەبوونی دانیشتنەكە واژوویانكردووە. نوسراوەكە لەلایەن…
Total
0
Share