لە عێراق زێڕیش تەوتین دەکرێت

ئەنجومەنی هەماهەنگیی پیشەسازی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی بڕیاریدا تەوتینی پیشەسازی زێڕ و ئێکسسوارات بکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، لە کۆبوونەوەی شەوی رابردووی ئەنجومەنی هەماهەنگیی پیشەسازی بڕیاردراوە تەوتینی پیشەسازی زێڕ و ئێکسسوارات بکرێت.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە چاودێری ورد بکرێتە سەر هەموو ئەو زێڕ و ئێکسسواراتانەی لە عێراقەوە دەچنە درەوە.

بڕیارەکەی ئەنجومەنی هەماهەنگی پیشەسازی جگە لە زێڕ، هەموو بەرهەمە جوانکارییەکانیش دەگرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share