لیژنەی باڵای ئەمنیی هەرێم: هێزە ئەمنییەكان دەستكراوە كراون

سوتاندنی بارەگای یەكێتی لە پیرەمەگرون – فۆتۆ: بژار دەباغ

لە ڕاگەیەندراوێكدا لیژنەی باڵای ئەمنیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پاراستنی دامودەزگا حكوميیەكان و بارەگا حزبیيەكان لە ئەركه فەرميیەكانی هيزه ئەمنیيەكانه و بۆ ئەم مەبەستەش “دەستكراوه كراون”.

خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكەی ئەمڕۆی شارۆچكەی پیرەمەگرون پشێوی و توندوتیژی لێكەوتەوە، بەداخەوە لەناو خۆپیشاندەرەكانەوە تەقە بە ئاڕاستەی هێزەكانی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان كرا و لە ئەنجامدا ئەفسەرێك بە پلەی نەقیب به فيشەك برینداركرا و لە مەرگ گەڕایەوە”.

لیژنەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لێرەوە داوا لە هەموو لایەك دەكەین هێمنی و ئارامی بپارێزن، چونكە نەریتی سوتاندنی بارەگا حیزبییەكان و دامودەزگاكانی حكومەت مافەڕەواكانی كۆمەڵانی خەڵك دەستەبەرناكات” .

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا لیژنەی باڵای ئەمنیی هەرێم ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “هێزە ئەمنییەكان بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادەن ئارامی و جوڵەی كاسبی و ژیانی خەڵك تێك بدرێت و پاراستنی دامودەزگا حكوميیەكان و بارەگا حزبیيەكان لە ئەركه فەرميیەكانی هيزه ئەمنیيەكانه و بۆ ئەم مەبەستەش، دەستكراوه كراون بەشێوازێكی ياسايی به ئەركی خۆيان هەڵبستن”.

 

بابەتی پێشتر

ئێران.. كاربەدەستێك بە كاریگەریی چەكی كیمیایی و كۆرۆنا مرد

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح: پشتیوانی لە خەڵکی ھەڵەبجەی ئازیز دەکه‌ین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share