هەڵمەتێك دژ بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون ئەنجامدەدرێت

ڤێتێرنەریی گەرمیان ئاگاداری سەرجەم ئاژەڵدارانی سنوورەكە دەکاتەوە کە ھەڵمەتی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون ئەنجام دەدات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەریی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەمڕۆوە 9ی ئەیلول ھەڵمەتی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 45 رۆژ بەردەوام دەبێت.

ھەڵمەتەکە بە دوو رێگا ئەنجام دەدەرێت کە بریتین لە شۆردنەوەی ئاژەڵەکان لەگەڵ خاوێنکردنەوەی گەوڕەکانیان، وەك ئەوەی ڤێترنەری ئاماژەی پێداوە.

روونیشیكردەوە، كارەكان لەڕێی حەوت تیمەوە ئەنجامدەدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە کەرکوک بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە گیانیلەدەستدا

لە گوندێكی دووبز-ی كەركوك، بەهۆی كاریگەرییەكانی خۆڵبارینەوە، مندالێك گیانیلەدەستدا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سەرچاوەیەكی ناوخۆوە گواستیەوە، منداڵێکی…
Total
0
Share