پاریس سان جێرمان لە ئەشرەف حەکیمی نزیکبووەتەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەشرەف حەکیمی بەرگریلاری یانەی ئینتەرمیلان چڕکردووەتەوە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا بەڕێوەبەرانی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری یانەی ئینتەر میلان دەستیان بە دانوستاندن کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، سەرۆکایەتیی ئینتەر داوای بڕی 70 ملیۆن یورۆ بەرامبەر گواستنەوەی بەرگریکارە مەغریبییەکە دەکات، بەڵام پاریسییەکان بڕی 60 ملیۆنیان پیشکەشکردووە و نزیکە جەمسەرەکان بە ڕێککەوتنێک بگەن.

لەم وەرزەدا نێراتزۆری بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناچاردەبێت دەستبەرداری هەندێک لە یاریزانەکانی ببێت بۆ کۆکردنەوەی 100 ملیۆن یورۆ و زیاتر، بەم هۆیەوە ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر بۆندەکەی هەڵوەشاندەوە، چونکە بەرپرسانی یانە لەڕووی داراییەوە توانای ئەوەیان نەما بەردەوامی بەو پڕۆژەیە بدەن، کە چەند وەرزێکە بەسەرپەرشتی کۆنتی دەستیان پێکردووە.

بابەتی پێشتر

پێوەری زیرەکی کارەبا، چۆن کاردەکات و هاوڵاتییان دەبێت چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەن؟

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە و ئانادۆلو گەیشتنە فاینەڵی یوروپالیگی باسكە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئارسیناڵ چاوەڕوانی جیسۆزە

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی گابریێل جیسۆز لە یانەی مانچستەر سیتییەوە چڕ کردووەتەوە. “فووتبۆڵ لەندەن” بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی…
Total
0
Share