کۆرتوا: دەزانم یوێفا و فیفا من بە باشترین گۆڵپارێز هەڵنابژێرن

تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەلجیکا و یانەی ڕیاڵ مەدرید جەخت لەوەدەکاتەوە، کە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانەوە وەک باشترین گۆڵپارێز دەستنیشانناکرێت.

گۆڵپارێزە زەبەلاحەکەی ڕیاڵ مەدرید دەڵێت، “خەڵاتە تاکەکەسییەکان هیچ گرنگییەکی نییە بەلامەوە، بەڵکو ناسناوە بەکۆمەڵەکانی وەک چامپیۆنزلیگ گرنگە، بەهۆی ئەوەی چەند مانگێک لەمەوبەر وتوومە و ڕامگەیاندووە، فیفا من ناکات بە خاوەنی خەڵاتی زە بێست، پێموابێت من کاندیدی خەڵاتەکەش نیم”.

مانگی تشرینی یەکەمی 2021 تیبۆ کۆرتوا ڕەخنەی توندی ئاڕستەی فیدراسیۆنەکانی ئەوروپا و جیهان کرد، کە بەهیچ شێوەیەک گرنگی بە ژیان و ماندوبوونی یاریزانان نادەن، بەڵکو هەموو خەمێکیان یاریکردن و پارەپەیداکردنی زیاترە.

لە بەرامبەردا فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، هەریەک لە ئالیسۆن بیکەر، جیانلویجی دۆناروما، ئیدوارد مێندی، مانوێل نۆیەر و کاسپەر شمایکڵی بۆ خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی جیهان کاندیدکردووە.

هەندێک لە شارەزایان پێیانوایە، دوورخستنەوەی کۆرتوا لەنێو باشترینەکان پەیوەندی بە لێدوانەکانی ڕابردوویەوە هەیە سەبارەت بە خولی سوپەری ئەوروپی و خشتەی یارییەکانی فیفا و یوێفا.

بابەتی پێشتر

سەدر: بێزاربووین لە تەوافوق و بووەتە عەیبە

بابەتی دواتر

فڕۆكە عێراقییەكان ناوچەیەكی نزیك هەرێم بۆردومان دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share