دایكێك لەكاتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی منداڵە تاقانەكەی دەستگیركرا

ئەو منداڵەی دایكی بەنیازی فرۆشتنی بوو

دایكێك كە بە هاوكاری باندێك لە بەغداد دەیویست منداڵە ساوا تاقانەكەی بفرۆشێت، لەلایەن هێزەكانی ریشەكێشكردنی تاوان دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ریشەكێشكردنی تاوانی بەغداد بڵاویكردەوە، زانیارییان پێگەیشت كە ژنێك بڕیاریداوە منداڵەكەی لە بەرامبەر پێنج ملیۆن دیناردا بفرۆشێت، هێزەكانیان هەوڵەكەیان پوچەڵكردووەتەوە.

هەروەك دایكەكە و سەرجەم ئەندامانی باندەكە دەستگیركراون و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، منداڵەكە لە دەرەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری لەدایكبووە و دایكەكە هەر بەو مەبەستە هێناویەتە دنیاوە.

بابەتی پێشتر

مێسی بە تەنها ڕاهێنان دەکات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد پێشوازیکرد لە باڵیۆزی بەریتانیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق خورما هەناردەی چین دەکات

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەناردەکردنی خورمای عێراقی بۆ چین هەنگاوێكی ئابوریی گرنگە و دوو سوودی سەرەکیی…
Total
0
Share