مەترسییەك لەسەر منداڵانی عێراق ئاشكراكرا

“منداڵان لەلایەن باندەكانی تاوانی رێكخراوەوە بەكاردەهێنرێن و یاسایەك نییە بیانپارێزێت”، ئەمە هۆشداریدانی لیژنەی ژنان و منداڵانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.

دوای ئەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان مەترسیی راگەیاند بەوەی كە بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری، كاریگەریی لەسەر منداڵانی عێراق هەیە، سوهام موسەوی ئەندامی لیژنەی ژنان و منداڵانی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایكرد، “بەهۆی هەژارییەوە منداڵان لە سێ جۆر تاوانكاریدا لەلایەن باندەكانەوە بەكاردەهێنرێن، كە بریتین لە دەرۆزەكاری، بازرگانیكردن بە مرۆڤ و ماددەی هۆشبەرەوە”.

موسەوی جەختدەكاتەوە لەوەی نەبوونی یاسای تایبەت، وایكردووە دامەزراوەكانی پەیوەندیدار بە پاراستنی منداڵ، نەتوانن وەك پێویست پارێزگارییان لێبكەن و دەڵێت، “یاسای پاراستنی منداڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمیشی بۆ كرابوو، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتیی هەندێك لایەنەوە، پەسەندكردنی هەڵوەشێندرایەوە”.

بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان، نزیكەی 4.5 كەسی عێراقی لە دۆخی هەژاریدا ژیان دەگوزەرێنن و منداڵان زۆرینەیان پێكدەهێنن.

بابەتی پێشتر

سەدر پەیامێكی نوێ رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

هاوردەكردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ چوار هێندە زیاددەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share