پێشبینیی رووداوێکی گەورەی سروشتی دەکرێت

شارەزایەکی کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی جوڵەیەکی زۆر لە پلێتە تەکتۆنییەکان، پێشبینیی رووداوێکی گەورەی سروشتی دەکرێت.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایگەیاند، له دورگەی ئایسلەند، جوڵەیەکی زۆر لە پلێتە تەکتۆنییەکان هەیە و وزەیەکی زۆر لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوا لە نزیک کانە گڕکانەکان کۆبووەتەوە.

دەشڵێت، لە ماوەی ئەمشەو تاوەکو هەفتەی داهاتوو، دوو ئەگەر هەیە بۆ ئەو ناوچەیە؛ یان تەقینەوەیەکی بەهێزی گڕکانی، یان روودانی بومەلەرزەیەکی پلەبەرز لە نێوان (+5 تا +7) پلە بە پێوەری رێختەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەكی دیكە ئیندۆنیزیای هەژاند و هۆشداری لە تسۆنامی دەدرێت

بومەلەرزەیەكی دیكە دورگەیەكی ئیندۆنیزیای هەژاند، لەكاتێكدا تیمەكانی بەهاناوەچوون بەردەوامن لەگەڕان بەدوای ئەوانەی لەژێر داروپەردووە داڕوخاوەكاندا جێماون لەو بومەلەرزەیەی…
Total
0
Share