بەهۆی داڕمانی بەردەوە رێگەیەک لە رانیە دادەخرێت

بەمەبەستی پاراستنی گیانی گەشتیاران و شۆفێران، رێگەی قەرەسرد-دوکان لە رانیە، بە شێوەیەکی کاتیی دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی رانیە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، سەرجەم شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە، لە رۆژی پێنجشەممەوە، بەمەبەستی پاراستنی گیانی گەشتیاران و شۆفێران، رێگەی قەرەسرد-دوکان بە شێوەیەکی کاتیی دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوان بۆ ​پاککردنەوەی رێگەکە لەو پارچە بەرد و پاشماوەی شاخانەی بەهۆی باران و بەفرەوە هەرەسیان هێناوە، هەروەها ​لادانی ئەو بەشانەی شاخەکژە کە مەترسی داڕمانیان لێدەکرێت.

باسی لەوەشکرد، ​داواکارین لە شۆفێران رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی دەستپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ئاگادارکردەوە کە دەستیانکردووە بە پێدانی ڕاستەوخۆی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری. لەئاگادارییەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، “لەئەمرۆوە…
Total
0
Share