نێڤێش: کریستیانۆ کێشە نییە و هیچ خەمتان نەبێت

ڕوبێن نێڤێشی یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دووپاتیدەکاتەوە، کە کریستیانۆ لە دۆخێکی جەستەیی ناوازەدایە و کێشە دەرەکییەکانی کاریگەرییان لەسەر ژووری جلگۆڕینی پۆرتوگال نەبووە.

پورتوگال ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە قۆناغی یەکەمی ڕکابەرییەکانی کۆمەڵەی پێنجەمی مۆندیال بەرامبەر گانا دەستپێدەکات، دواتر ڕووبەڕووی ئورۆگوای و کۆریای باشوور دەبێتەوە.

نێڤێش لە وەڵامی پرسیارێکدا دەڵێت، “بەپێی ئەوەی لە ڕاهێنانەکاندا بینیم، ڕۆناڵدۆ لە دۆخێکی ناوازەدایە، هیچ کێشەیەکیش نییە شایەنی خەمخواردن بێت.”

ئەستێرەکەی وڵڤەرهامپتۆن جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەگەر بە خێرایی شێوازی یاریکردن بە کۆمەڵ خۆیان گونجێنن، لەم مۆندیالەدا ئاستێکی نایاب پێشکەشدەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی گه‌یشته‌ قۆناغی 16 و مونشنگلادباخ ئه‌رکی ڕیاڵ و ئینته‌ری قورسترکرد

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ دوو یاری گرنگ ئه‌نجامدران، مانچسته‌ر سیتی گه‌یشتنی به‌…
Total
0
Share