فەرمی.. کاسیاس لە دەرگای سەرەکییەوە گەڕایەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید

ئیکەر کاسیاس وەک جێگیری بەڕیوێەر گەڕایەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ، سێشەممە بە فەرمی گەڕانەوەی ئیکەر کاسیاسی گۆڵپارێزی ئەفسانەیی ئاشکراکرد.

بەپێی ڕاگەیانراوێک کە لەلایەن یانەی شاهانەوە بڵاوکراوەتەوە، کاسیاس لە دوای وازهێنان و ماوەیەک حەوانەوە لەگەڵ خێزانەکەی، لەمەودوا وەک جێگری بەرێوبەری دامەزراوەی ڕیاڵ مەدرید دەستبەکاردەبێت “ڕیاڵ مەدرید فاوندەیشن”، کە ئەوەش یەکێکە لە بەرزترین پلە کارگێڕییەکان لە یانەی ناوبراو.

کاسیاس لە ژیانی وەرزشییدا لە ماوەی 25 ساڵدا 19 نازناوی بەدرێسی لۆس بلانکۆسەوە بەدەستهێناوە، سێ جامی ئەوروپی، سێ جامی جیهانی یانەکان، دوو جامی سوپەری ئەوروپا، پێنج نازناوی لالیگا، دوو جامی شا، چوار جامی سوپەری ئیسپانیا، لە پۆرتوگالیش بە درێسی یانەی پۆرتۆ دووجار نازناوی خولی ناوخۆ، جامی پۆرتوگال و جامی سوپەری پۆرتوگالی چنیوەتەوە.

لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا 167 یاری نێودەوڵەتی کردووە، جامی جیهانی و دوو جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و جامی جیهانی خوار تەمەن 20 ساڵی بەدەستهێناوە.

لەسەر ئاستی تاکە کەسی چەندین خەڵاتی گەورە و شکۆداری وەرگرتووە، لە نمونەی خەڵاتی ئەمیری ئیستۆریاس. مەدالیای خاچی گەورە و مەدالیای شایستەی وەرزشیی شاهانە، هەروەها مەدالیای ئاڵتونی شاهانە، مەدالیای کۆمەڵگەی مەدرید.

لە ڕاگەیانراوەکەی یانەی شاهانەدا هاتووە، ” بەنسبەت ڕیاڵ مەدریدەوە شانازی و شەرەفێکی گەورەیە، کە یەکێک لە سەرکردە گەورەکانمان دەگەڕێتەوە بۆ نیشتیمان و لە یانەکەی خۆی دەستبەکاردەبێت”.

گەڕانەوەی کاسیاس بۆ مێرەنگییەکان بەباتێکی نامۆ نییە، بەڵکو لە پێشوودا ئیدارەی فلۆرنتینۆ پێرێز چەندین ئەستێرەی دێرینی وەک زێدان و ڕائول و کارلۆس و ئاربیلوای گەڕاندووەتەوە و پۆستی کارگێڕی پێبەخشیون.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی "سوپاسی پێشمەرگە دەكات و ڕۆڵیان بەرز دەنرخێنێت"

بابەتی دواتر

فۆنت: ئەگەر چاڤی نەگەڕایەوە، پارەی بلیتی هەموو ئەندامان لە گیرفانی خۆم دەدەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە گریانەوە بۆ خۆشی

لە یارییەکەى بەرازیل و بۆلیفیا دەستی کرد بە گریان هاتە دەرەوە وتی کێشەم زۆرە و پێویستم بە پزیشکێکی…
Total
0
Share