فوئاد حسێن: عێراق پاشكۆی ئێران نییە

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: عێراق پاشكۆی ئێران نییە و ئەو وتەیە نادادپەروەرانەیە.

“چەندین وڵات بۆ ماوەی چەندین ساڵ هەزاران سەربازیان لە عێراقدا هەبوو، بۆیە ناوزەدكردنی عێراق بەوەی پاشكۆی ئێرانە قسەیەكی نادادپەروەرانەیە”، ئەمە بەشێك بوو لە وتارەكەی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆڕبەندی گفتوگۆی مەنامە لە بەحرەین.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی، “عێراق خۆی دوورگرتووە لە سیاسەتی بەرەكان، پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دیكەدا بە هاوسەنگی راگرتووە، دیپلۆماسییەتی عێراق هەوڵدەدات پەیوەندیی بەهێزی لەگەڵ گشت وڵاتەكاندا هەبێت”.

لە درێژەی وتارەكەیدا، فوئاد حسێن داوای لە وڵاتان كرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا پشتیوانیی عێراق بكەن، بە تایبەت لە بەرگرتن لە هاتنی چەكداران و راشیگەیاند، “چارەسەركردنی دۆزی فەڵەستین یارمەتیی بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە دەدات”.

بابەتی پێشتر

پانۆرامای رۆژە رەشەکەی سلێمانی

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەزیری ناوخۆی عێراق كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share