خزانێك لەسەر وەرەسە ناكۆكیی تێدەكەوێت، گەنجێك خوشكەكەی خۆی كوشت و زاواكەی برینداركرد.
پۆلیس دەڵێت، برینەكانی زاواكە سەختن، برای هاوژینەكەی بە چەكی جۆری كڵاشینكۆڤ تەقەی لێكردووە و هەڵاتووە.
رووداوەكە ئەمڕۆ شەممە لە باشووری عێراق روویداوە، گەنجێك لە بەسڕەوە چووەتەسەر ماڵی خوشكەكەی لە باشووری زیقار، تەقەی لێكردووە و دەستبەجێ كوشتوویەتی، بە دوای ئەویشدا تەقەی لە زاواكەی كردووە و برینداریكردووە.
بەپێی وتەی پۆلیسی زیقار، هێرشكارەكە ناكۆكیی لەگەڵ ماڵی خوشكەكەیدا هەبووە و لەسەر وەرەسە رێكنەكەوتوون، سەرئەنجام ئەو كوشتارەی لێكەوتووەتەوە.