سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دڵنیایی لە دابینکردنی 100%ی ئاوی خواردنەوە دەدات

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند بەڕێژەی 100% ئاوی خواردنەوە دابیندەکەن، ڕوونیکردەوە کە تائێستاش کەمیی ئاوی ناو بەنداوەکانیان زۆرە.

عەون زیاب ڕاوێژکاری وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، بڕی ئەو ئاوەی لەبارانەوە لەگەنجینەکاندا زیادیکردووە بڕێکی باشە بەڵام گۆرانکارییەکی کەمە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم زستانە جیاوازە بە بارینی بڕێکی زۆری بەفر لە هەرێمی کوردستان، ئەوەش کاریگەریی ئەرێنیی هەیە لەوەرزی بەهاری داهاتوودا”.

وتیشی، عێراق دوو بەنداوی سەرەکیی هەیە، بەنداوی موسڵ و حەدیسە یەکەمیان لەسەر ڕووباری دیجلە و ئەوی تریان لەسەر فوراتە، گۆرانکارییەکان  لەئاوی ئەو دوو بەنداوەدا کەمن، بەڵام بەنداوەکانی دیکە بۆ نمونە وەک بەنداوی دوکان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی ئاو تێیاندا زیادیکردووە، لەگەڵئەوەشدا هێشتا بۆشایی گەنجینەکانی زۆرە و دەگاتە 12 مەتر، هەروەها زیادبوونی ئاوی بەنداوی دەربەندیخانیش تاڕادەیەک باشە.

جەختیکردەوە، کە ئێستا زووە بۆئەوەی ژمارەیەکی وردی دیاریکراو لە زیادبوونی ئاوی بەنداوەکان بدەین، بەڵام ئاماژەکان دڵخۆشکەرن، دەتوانین دڵنیابین لەدابینکردنی ئاوی خواردنەوە و پێداویستییە مرۆییەکان و سەوزەواتە پێویستەکان بەڕێژەی 100%.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی کێشەکانی گرتووخانەی غوێرانەوە 45 هەزار کەس ئاوارەبوون

بابەتی دواتر

پەسەندكردنی بودجەی عێراق بۆ ئابی داهاتوو دوادەكەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share