سودانی: ئۆتۆمبێلی عێراقی بفرۆشن

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، فەرمانیكرد ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە عێراق دروستكراون بفرۆشرێن.

وەزیری پیشەسازیی عێراق دەڵێت، سەرۆك وەزیران فەرمانیكردووە ئۆتۆمبێلی عێراقی بفرۆشن و ئۆتۆمبێلی زیاتر دروستبكەن.

خالد بەتال نەجم وەزیری پیشەسازیی عێراق ئاشكرایكرد، نرخی ئۆتۆمبێلەكانی عێراق بە 60 ملیار دینار دەخەمڵێندرێن و لە لایەن كۆمپانیای گشتیی پیشەسازیی ئۆتۆمبێلەوە دروستكراون.

وتیشی، لە كاتێكدا نرخ و بەهای ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە عێراق دروستكراون 60 ملیار دینارە، كۆمپانیای گشتیی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل پێویستی بە پارەیە بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی دیكە و دابینكردنی خەرجی، بۆیە سەرۆك وەزیران فەرمانیكردووە ئۆتۆمبێلەكان بفرۆشرێن.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، وەزیری پیشەسازیی عێراق فەرمانیكردووە لە سبەینێ یەكشەممەوە دەوامی كارگەر و كارمەندانی كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێل لە بابل بۆ 100% زیادبكرێت و ئۆتۆمبێلی زیاتر دروستبكەن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی قوربانییانی رووداوەكەی سلێمانی كرد

بابەتی دواتر

لەسەر وەرەسە خوشكەكەی كوشت و زاواكەی برینداركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د.نەرمین مەعروف: دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە ئاسان نییە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە لەرووی پراکتیکییەوە ئاسان نییە. د. نەرمین…
Total
0
Share