قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی قوربانییانی رووداوەكەی سلێمانی كرد

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بەشداری پرسەی قوربانییانی رووداوەكەی گەڕەكی كازیوەی لە سلێمانی كرد و رایدەگەیەنێت، دەبێت هەر یەكێكمان بەشێك لە برین و ئازاری خانەوادەی قوربانییان لە ئەستۆ بگرین.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەشداری لە پرسەی قوربانییانی رووداوەكەی ئێوارەی پێنجشەممە 70ی تشرینی دووەمی گەڕەكی كازیوە لە سلێمانی كرد.

قوباد تاڵەبانی هاوخەمی خۆی بە كەسوكاری قوربانییان گەیاند و ئامادەیی بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتییەك دووپاتكردەوە.

لە وتەیەكیشیدا بۆ رۆژنامەنووسان جێگری سەرۆك وەزیران رووداوەكەی بە “برین و كارەساتی نیشتمانی” ناوبرد و رایگەیاند، دەبێت هەر یەكەمان لە كوردستان بەشێك لەو برین و ئازارە لەسەر ئەو خانەوادەیە هەیە، بەشێكیان لەكۆڵبكەینەوە و بگرینەئەستۆی خۆمان.

سەبارەت بە ئەركی دامودەزگا پەیوەندیدارەكانیش لەكاتی رووداوەكەدا قوباد تاڵەبانی وتی، هەستاون بە ئەركی خۆیان و شەو و رۆژیان خستەسەریەك و ئەوەی پێیانكراوە كردوویانە.

داواشی لە كارمەندانی تەندروستی و نەخۆشخانەكان كرد خزمەتی بریندارەكان بكەن “تا ئەوانیش بە دوعای خێر و هیمەتی كارمەندانەوە دۆخی تەندروستییان باشتر ببێتەوە”.

شەوی پێنجشەممە 17ی تشرینی دووەم، لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی بەهۆی غازی LPG-یەوە تەقینەوە لە خانوویەکی سێ نهۆمیدا روویدا، لە ئەنجامدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 13ی دیکەش برینداربوون.

بەیانی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا تەرمی 14 كەس لە قوربانییانی رووداوەكە لە گۆڕستانی کەڵەکن بەخاکسپێردران.

بابەتی پێشتر

چێڵسی لە پێکراوەکەی فەرەنساوە نزیکە

بابەتی دواتر

سودانی: ئۆتۆمبێلی عێراقی بفرۆشن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم: چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمەوە بڕیاربدات

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دواکەوتنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کاریگەری خراپی لەسەر کارەکانی…
Total
0
Share