چێڵسی لە پێکراوەکەی فەرەنساوە نزیکە

فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی نزیکبووەتەوە لە واژۆکردنی گرێبەستی کرۆستۆفەر نکونکوی فەرەنسی.

ڕۆژنامەنووسە ناودارەکەی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، “زانیارییم هەیە چێڵسی لە ئێستاوە کار لەسەر کریستوفر نکونکو دەکات، لە دانوستاندنەکاندا پێشکەوتوون و تاوەکو مێرکاتۆی هاوینی 2023 هەموو شتێک یەکلاییدەکەنەوە.”

بەپێی زانیارییەکان، گرێبەستی نکونکوی هێرشبەری یانەی لایپزیگ لەگەڵ چێڵسی بە تێچووی 52 ملیۆن پاوەند واژۆ دەکرێت، دەنگۆی ئەوەش هەیە  یانە زەبەلاحەکەی لەندەن لەو بڕە زیاتر پێشکەش بکات.

نکونکۆ لە مەشقە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ مۆندیالی 2022 تووشی پێکان بوو، چەند ڕۆژێک بەر لە دەستپێکی پاڵەوانێتییەکە لە پێکهاتەی “لێس بلوس” دوورخرایەوە.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت لە ماوەی یەک ساڵدا هەڵبژاردن بکرێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی قوربانییانی رووداوەكەی سلێمانی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share