ڕیکۆردی شێتانە.. 16 گۆڵ لە تیمۆ ڤێرنەر دزراوە

تەکنەلۆژیای لێدانەوەی تۆمارە ڤیدیۆییەکان (ڤار) لە سوودی تۆپی پێ بووە، بەڵام بۆ تیمۆ ڤێرنەر-ی هێرشبەری ئەڵمانیی یانەی چێڵسی، گەورەترین کێشەی دروستکردووە.

لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان چێڵسی و ساوزامپتن، تیمۆ ڤێرنەر لە خولەکی 40 گۆڵی دووەمی بلوزی لەندەنی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ (2-0) فراوانکرد، بەڵام دوای لێدانەوەی تۆمارەکان، دەرکەوت ڤێرنەر هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، بەڵکو چەند چرکەیەک بەر لەو گۆڵە سیزار ئازپیلیکوێتای هاوڕێی فاوڵی دروستکردووە، بەوهۆیەوە گۆڵەکە ڕەتکرایەوە.

لەو بارەیەوە توماس توخێل، ڕاهێنەری چێڵسی دەڵێت، “هەستدەکەین هەرکاتێک ڤێرنەر گۆڵدەکات شتێک ڕوودەدات، بڕیارێک دەدرێت و گۆڵەکەی لێدەسەندرێتەوە، بەڕاستی ئەو بڕیارانە سەیروسەمەرەن”.

https://www.youtube.com/watch?v=t2emZSTL-4s

بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی چێڵسی، لەو ساتەوە هێرشبەرەکەی ئەڵمان پەیوەندی بە شینپۆشەکانەوە کردووە تاوەکو ئێستا 16 گۆڵی بۆ ئەژمارنەکراوە، سەرجەمیان بەهۆکاری هەڵەی هاوڕێکانی بوون، نەک هەڵەی خۆی، یاخود ئۆفساید و حاڵەتە یاساییەکانی دیکە.

بابەتی پێشتر

هەشت یاریزانی ڕیاڵ بەرامبەر ئیسپانیۆل یاری ناکەن

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ ناچارە لەپێناو محەمەد سەڵاح یاساشکێنی بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share