بەرشلۆنە (10) یاریزانی مۆندیالی کردووەتە ئامانج

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بە درێژایی ماوەی مۆندیال سەرنج دەخاتە سەر (10) یاریزان، لە ئەگەری سەرکەوتنیاندا گرێبەستیان پێشکەش دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، بەڕێوەبەرانی بەرشلۆنە لە ماوەی بەڕێوەچوونی مۆندیالی 2022ی قەتەردا چاودێری ئاستی (10) یاریزان دەکەن.

یاریزانەکان پێکهاتوون لە: دیێگۆ دالۆت، تۆماس مونیێ، بنجامین پاڤارد، خوان فۆیس، ئیڵکای گۆندوگان، یوری تێلیمانس، بێرناردۆ سیلڤا، مارکۆ ئاسینسیۆ، یوسوفا مکۆوکو، ڕافائێل لیاو.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئیدارەی بارسا پێشوەختە پەیوەندییان بە لێپرسراوی کارەکانی تۆماس مونیێی بەلجیکی-یەوە کردووە، کە لە پێگەی بەرگری باڵی ڕاست یاریدەکات، هەروەها پێویستیان بە دوو یاریزانی دیکە لە پێگەکانی ناوەند و سەنتەری بەرگریکردندا دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئینفاتینۆ: ڕەخنە لە قەتەر مەگرن، ئەوروپا دەبێت داوای لێبوردن بکات

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت لە ماوەی یەک ساڵدا هەڵبژاردن بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدوانی ئەنچیلۆتی پێش دێربی

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بەشداری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کرد و باسی دۆخی یانەکەى کرد پێش ئەوەى ڕووبەڕووی ئەتلەتیکۆمەدرید…
Total
0
Share