(فیفا) لێکۆڵینەوە لە مارتینێز و ئەرجەنتین دەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، لێکۆڵینەوە لە ڕەفتاری ناوەرزشیی ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێز و هاندەرانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەکات، لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی مۆندیالی 2022.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”، دوای بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیالی قەتەر، ئیمیلیانۆ مارتینێز لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزدا ڕەفتاری ناوەرزشیی کردووە، هەروەها ئەو یاریزانە و بەشێک لە یاریزانانی دیکە لەگەڵ هاندەرانی “ئالبی سێلیستی” دەستیانکردووە بە سووکایەتیکردن بە کیلیان مباپێ.

تەواوی ئەم جموجۆڵانەش دەچنە خانەی “سووکایەتی و ڕەفتاری ناوەرزشیی”، هەمان بابەت لەگەڵ یاریزانان و هاندەرانی هەڵبژاردەی سڕبیا بەرامبەر سویسرا تۆمارکراوە، بەهۆیەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی سڕبیا بەبڕی (50) هەزار یورۆ سزای دارایی دراوە، بەڵام هاندەرانی ئەو هەڵبژاردەیە سڕ نەکراون.

چاوەڕواندەکرێت هەمان سزا بەسەر فیدراسیۆن و هاندەرانی ئەرجەنتین-دا بسەپێنرێت.

بابەتی پێشتر

ماددەیەکی ژەهراوی لە کلێنسی تەوالێتدا مەترسیی لەسەر ژیانی نەهەنگەکان دروستدەکات

بابەتی دواتر

عیزەت سابر: تەمەنی حكومڕانیی نادادپەروەر كورت دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share