بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەفدێک بگاتە شاری سلێمانی و بەشداری لە پرسەی قوربانیانی تەقینەوەکەی گەڕەکی کازیوەدا بکات.
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕی میدیایی کەوتووە، بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بگاتە شاری سلێمانی و بەشداری لە پرسەی ئەو 15 کەسەدا بکات کە لە رووداوی تەقینەوەکەی شەوی پێنجشەممەی سلێمانی بوونە قوربانی”.
شەوی پێنجشەممە 17 ی تشرینی دووەم، لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی بە هۆی غازی LPG یەوە تەقینەوە لە خانوویەکی سێ نهۆمیدا روویدا، لە ئەنجامدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 13 ی دیکەش برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا تەرمی قوربانییەکان لە گۆڕستانی کەڵەکن بەخاکسپێردران.