نوێترین زانیاریی لەبارەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12

ماوەی یەک هەفتەیە تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی کۆتایی هاتووە و بڕیارە بەم نزیکانە ئەنجامەکان رابگەیەندرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئێستا، “گەر هیچ کێشەیەکی تەکنیکی دروست نەبێت، ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی رادەگەیەندرێت”.

لەبارەی هەمان پرسەوە سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە ئێستای راگەیاند، “تا ئێستا لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان لەسەر راگەیاندنی ئەنجامەکان ئاگاداریان نەکردووینەتەوە، هەر کات ئێمەیان ئاگادارکردەوە ئێمەش لە رێگەی لاپەڕە فەرمییەکانمان خوێندکاران ئاگادار دەکەینەوە”.

ئەمساڵ 117 هەزار و 364 خوێندکار بەشداریان لە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 دا کردووە، لەو ژمارەیەش، 75 هەزار و 239 یان زانستیی بوون و 39 هەزار و 113 یان وێژەیی و سێ هەزار و 12ی دیکەشیان پیشەیی بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی بۆ شاندێکی ئەمریکی: ڕەفتارە نایاساییەکانی حوکمدراوان گومان لە نێردەکان دروست ناکات

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی کۆبوویەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، “ڕەفتارە نایاساییەکانی حوکمدراوانی بادینان و خراپ…
Total
0
Share