مەسرور بارزانی: ناكرێت خوێندن بە خۆڕایی بێت و دەرماڵەش بدرێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لە خۆپیشاندانەكانی ‏خوێندکاران و داواکاریی خەرجكردنەوەی دەرماڵە دەكات، وتی، “لە هیچ شوێنێکی دنیا ‏نییە بەخۆڕایی بخوێنیت و داوای دەرماڵەش بکەیت”، دۆخی كارەباش بە “زۆر باشە” ‏وەسفدەكات.‏

مەسرور بارزانی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان ‏ڕایگەیاند، زانکۆ حکومییەکان بەبێ پارە و بەخۆڕایی دەرفەتی خوێندنیان بۆ خوێندکاران ‏دابینکردووە، بۆیە ڕوو لە خوێندكاران وتی، “ناکرێت بڵێیت من بەخۆڕاییش دەخوێنم و ‏بڕە پارەیەکیشم دەوێت بۆ ئەوەی بخوێنم”.‏

وتیشی، “بابەتی دەرماڵەی خوێندکاران لە ساڵی 2014وە نەماوە و ئەسڵەن مەسەلەکە ‏کۆتاییهاتووە”.‏

مەسرور بارزانی دووبارە باسی پرسی “سووكایەتیكردن بە ئاڵای كوردستان”ی كرد، ‏جەختیکردەوە، “ئەوانەی بێڕێزی و بێحورمەتییان بە ئاڵای کوردستان کردووە حکومەت ‏لێیان خۆشنابێت و پێویستە ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە”. ‏
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی چەند پرسێكی دیكەشەوە قسەی هەبوو، ‏ڕایگەیاند، “ئێستا مووچە بەتەواوی دابیندەکرێت، وتیان کارەبا خراپە، ئێستا دۆخی کارەبا ‏زۆر باشە و کاتژمێرەکانی کارەبا زیادیانکردووە، ئاو ئێستا باشترە و بوژانەوە لە هەرێمی ‏کوردستان لە ئاستێکی باشدایە”.‏

بابەتی پێشتر

نزیکەی نیوەی هاوڵاتییانی ئەڵمانی وەرگرتنی كۆچبەران ڕەتدەكەنەوە

بابەتی دواتر

حاجی مەکی.. گەوهەرە بێهاوتاکەی هونەری کوردی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share