ئاگرێکی دیکە لە لۆس ئەنجلس کەوتەوە

ئاگرێکی نوێ لە باکووری شاری لۆس ئەنجلس کەوتووەتەوە، ئەمەش وایکرد دەسەڵاتدارانی ئەمریکا فەرمان بە زیاتر لە 50 هەزار کەس بکەن ماڵەکانیان چۆڵبکەن.

ئاگرەکە بە خێرایی لە نزیک دەریاچەی کاستایک بڵاوبووەوە و لە ماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێردا سەدان دۆنم زەوی سووتاون.

بای گەرم و وشکی سانتا ئانا وایکردووە ئاگرەکە زیاترببێت و دوکەڵێکی زۆر بەسەر ناوچە سووتاوەکاندا دروستببێت.

دەسەڵاتداران فەرمانی چۆڵکردنیان بۆ زیاتر لە 50 هەزار کەسی دانیشتووی ناوچەکانی دەوروبەری دەریاچەکە دەرچووە کە دەکەوێتە نزیکەی 50 کم لە باکووری لۆس ئەنجلس و نزیک شاری سانتا کلاریتا.

ئەنتۆنی مارۆن، بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەی لۆس ئەنجلس دەڵێت، “ئەو دۆخەی ئەمڕۆ رووبەڕووی دەبینەوە زۆر جیاوازە لەوەی کە 16 رۆژ لەمەوبەر تێیدا بووین”.

باشووری کالیفۆرنیا لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە لەو کاتەوەی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوان بەشێکی شاری لۆس ئەنجلسی وێران کرد و بەهۆیەوە  27 کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران باڵەخانە وێرانبوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share