وەزارەتی پەروەردە کارگێری خوێندنگەکان لەبارەی سیستمی ئەلیکترۆنییەوە ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردە ئاگاداری کارگێڕی خوێندنگەکان دەکاتەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی سیستمی e-Parwarda و ڕایدەگەیەنێت ئەو خوێندکارانەی ئەم ساڵی خوێندن گواستراونەوه، کۆدی بەکارهێنەر  و وشەی نهێنی تایبەت بە سیستەمی ewane  گۆڕاوە ،  پێویستە وشەی بەکارهێنەر و وشەی نهێنییە نوێیەکە بگاتە دەستی خوێندکار.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، ” ئەو مامۆستایانەی ( هەمیشەیی، وانەبێژ ، گرێبەست ) کە لەم ساڵەی خوێندن لە خوێندنگەیەک  بۆ خوێندنگەیەکی دیکە گواستنراوە ، پێویستە کارگێری خوێندنگای ئێستای کۆدی بەکارهێنەر  و وشەی نهێنی تایبەت بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane پێبدات”.

بەپێی ئاگادارکردنەوەکە کارگێری خوێندنگەکان (ڕاهێنەری خوێندنگە)  پێویستە بە زووترین کات سەردانی سیستەمی e-Parwarda  بکات بۆ دابەزاندنی ڕاپۆرتی تایبەت بە کۆدی بەکارهێنەر  و وشەی نهێنی قوتابیان  و خوێندکاران و مامۆستایان کە تایبەتە بە خوێندنگەی ئەلیکترونی ewane. بۆ بینینی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی خوێندکاران و مامۆستایان پێویستە سەردانی بەشی قوتابخانە لە سیستەمی e-Parwarda بکرێت و پاشان بچێتە ناو بەشی ڕاپۆرتی قوتابخانە ، پاشان هەردوو ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی مامۆستایان ) و ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی خوێندکاران) داونلۆد بکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کارگێری خوێندنگەکان بە هیچ شێوەیەک نابێت کۆدی بەکارهێنەر  ووشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بڵاوبکەنەوە.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە پێویستە ڕاهێنەرانی سیستەمی e-Parwarda  لە پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەی قەزاکان بەدواداچوونی تەواو بکەن لەگەڵ خوێندنگەکانیان بۆ جێبەجێکردنی  هەموو گۆڕانکارییەکانی خاڵە ئاماژەپێکراوەکان.

بابەتی پێشتر

بەزمی مریشك

بابەتی دواتر

بەهۆی کۆترێکەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند شەقامێك لە سلێمانی دادەخرێن

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی چالاكییەكانی ساڵیادی بونیادنانی سلێمانی چەند شەقامێكی ناوبازاڕ بەربەست دەكرێن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا…
Total
0
Share