لەبارەی غاز دڵنیایی دەدرێت بە هاوڵاتییان

لە ئەمشەوەوە دابەشکردنی غاز بەسەر گەڕەکەکان لە شاری سلێمانی دەستیپێکردووە و سبەینێش بەردەوامدەبێت.

عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمشەو غازی دوو کۆمپانیا بەسەر 26 گەڕەکی سلێمانی دابەشکرا.

ئاماژەی بەوەشدا، هەڵمەتی دابەشكردنی ‌غاز بەسەر گەڕەکەکان بەردەوامی دەبێت و سبەینێش غاز بەسەر بەشێکی دیکەی گەڕەکەکان دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share