تەندروستیی سلێمانی دوایین زانیاریی لەبارەی قوربانییانی ڕووداوەكەوە ئاشكرادەكات

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تا ئێستا هەشت كەس لە تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە و 13 كەسی دیكەش برینداربوون.
سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، لە تەقینەوەكەی شەوی ڕابردووی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی هەشت كەس گیانیان لەدەستداوە و 13 كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێنج لە بریندارەكان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و هەشت بریندار لە نەخۆشخانە ماونەتەوە كە سێ لە بریندارەكان تەندروستییان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێریدان.

بابەتی پێشتر

گەڕان بە دوای قوربانییانی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوە بەردەوامە

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: هاوڵاتییان هاوكارمان بن ئەمڕۆ پڕۆسەی گەڕان بە دوای قوربانییەكان كۆتایی دێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share