قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت رووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوەی سلێمانی هەموومانی ماتەمبار كرد و ئاشكراشیدەكات، لە ڕۆژانی داهاتوودا لێكۆڵینەوەی ورد دەكرێت لەپێناو ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی كارەساتی لەم شێوەیە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، “ڕووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوەی سلێمانی هەموومانی ماتەمبار كرد و لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانییانی رووداوەكە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازم”.
جێگری سەرۆك وەزیران ئاشكرایكرد، “لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بەردەوام لەسەر هێڵم بۆ هەر كارێكی پێویست، لە ئێستادا سەرجەم هێزە ئەمنییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەرقاڵی بە هاناوەچوونی قوربانییان و ڕزگاركردنیانن و نەخۆشخانەكانمان بە هەموو توانایانەوە لە ئامادەییدان”.
راشیگەیاند، لە ڕۆژانی داهاتوودا لێكۆڵینەوەی ورد دەكرێت لەپێناو رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی كارەساتی لەم شێوەیە.