کرێی ئاوی کەرتی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە کۆیە کەمکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە رایدەگەیەنێت، بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی کرێی ئاوی هەردوو کەرتی نیشتەجێبوون و بازرگانی و  داوایەکیش لە هاوڵاتییان دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە ئاماژە بەوە دەکات، ”دوابەدوای وەرگرتنی رەزامەندی بڕیاردرا بە كەمكردنەوەی كرێی ئاوی هەردوو كەرتی نیشتەجێبوون و بازرگانی، بەجۆرێک کرێی ئاو لە کەرتی نیشتەجێبوون بۆ 45 هەزار و لە کەرتی بازرگانی بۆ 100 هەزار دینار کەمکرایەوە”.

دەشڵێت، ”داواكارین لە هاوڵاتییانی سەنتەری كۆیە و ناحیەكانی تەق تەق، ئاشتی، سێگردكان و سكتان كە کێشەی نەبەستنی پێوەر، داخڵنەکردنی پێوەر لە سیستمدا، وەرنەگرتنی باڕکۆد و تەواونەکردنی رێکارەکانی هاوبەشیی ئاویان هەیە، سەردانمان بكەن بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: سبەینێ داوادەکەین پێش جەژن مووچەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، سبەینێ داوادەکەین پێش جەژن مووچەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی…
Total
0
Share