هەردی سەڵاح: حزبێکی دز دەستی داوەتە کارێکی زۆر خەتەرناک

هەردی سەڵاح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حزبێکی دز دەستی داوەتە کارێکی زۆر خەتەرناک کە تیرۆری ئایتییە.

هەردی سەڵاح لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، حزبێکی دز، دەستی داوەتە کارێکی زۆر خەتەرناک کە تیرۆری ئایتییە و بە پارەیەکی زۆر کە پارەی مووچە و داهاتی خەڵکە بە بەردەوامی ریپۆرت لە پەیجەکەمان دەدات و بەشێوەیەک وای کردووە کەمترین خەڵک پۆستەکانمان ببینێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حزبێکی دز دەستی بەسەر هەموو کایەیەکی حوکمڕانی و ئەمنی و دارایی و زەوی و ئاو و نەوت و داهات و هەموو شتێکدا گرتووە و پەرلەمانی لەکارخستووە کە رێگای کارکردنی ئێمە پەڕلەمانە و بەشی زۆری پەڕلەمانتارانیش بێدەنگ و بێهەڵوێست و دەستە وەستانن.

باسیلەوەشکردووە، ئێمە لە بەرەی خەڵکین هەمیشە، هەرکاتێک پەرلەمان دەستبەکاربکات بە هەموو شێوەیەک دژی ئەو دەستە و تاقمە دزەی ناو ئەو حزبە دابەستەیەی کوردایەتی دەوەستینەوە و یەکێک لەکارەکانیشم ئەوە دەبێت وەزیرانی ناوخۆ و گواستنەو و گەیاندن و رۆشنبیری دەبێت ئەو دەستە جاش و تیرۆری ئایتی و کۆمێنتنووسە جاش حزبییە بندیوارانە بە گشتی و حزبێک بە دیاریکراوی ئاشکرابکەن بۆ خەڵک کە ملیۆنان دۆلاری مووچەی خەڵک لەو کارە جاسوسیە بە هەدەر دەدەن، ئەگەر ئەوە نەکەن، کەواتە ئەوان خۆیان ئاگادار و سەرپەرشتیی ئەو کارە بێموڕاڵی و لادەریانەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: ڕۆژی شەممە پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، “ڕۆژی شەممە دەوامی خوێندنگەكان دەستپێدەكاتەوە”. بە پێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ…
Total
0
Share