بەشی چوارەمی چاوپێکەوتنەکەى ڕۆناڵدۆ

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی لە هێرشەکانی بۆ سەر ئیدارەى مانچستەر یونایتد و ڕاهێنەرەکان بەردەوامە.

ڕۆناڵدۆ دەڵێت من نەمزانیوە ڕانیگ کێیە کە بووەتە ڕاهێنەر و دەشڵێت پێشتر کارم لەگەڵ چەندین ڕاهێنەری گەورە کردووە و دەزانم چی ڕاستە و چی هەڵەیە.

پوختەى قسەکانی ڕۆناڵدۆ لە بەشی چوارەمدا

– سۆلشایەر پێویستی بە كات بوو، دڵنیام لە داهاتودا دەبێتە ڕاهێنەرێكی باش ، دڵخۆش بووم بە كاركردن لەگەڵیدا لەگەڵ ئەوەی كاتەكەشی كەمبوو

– من سۆلشایەرم خۆشدەوێت كەسێكی باش بوو، بەڵام قورسە تۆ جێگەی فێرگسۆن بگریتەوە

– هەر كەسێك سەرپەرشتی یانەكەی كردبێت من ڕێزی دەگرم بەڕاڵف ڕانیگیشەوە

– بەڵام ڕانیگ وەك ڕاهێنەر نەدەهاتە بەرچاوم، چونكە زۆر خاڵ هەبوو تێبینیم لەسەری هەبوو

– پێموایە ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆیە بڕیاریمدا ئەم چاوپێكەوتنە بكەم و سەرسامیشم بەتۆ بۆیە پێموتی

– چونم بۆ مانچستەر سیتی زۆر نزیك بوو گواردیۆلا وتبوی پێویستم پێیەتی، بەڵام دڵم و مێژووم لە مان یو ڕێگری كرد، هەروەها فێرگسۆنیش

– من دوای ژمارە پێوانەییەكان ناكەوم ژمارە پێوانەییەكان دوام دەكەون

– كاتێك سۆلشایەر دووردەخرێتەوە پێویستە ڕاهێنەرێكی گەورە بهێنرێت نەك بەڕێوەبەرێكی وەرزشی

– كاتێك گەڕامەوە مانچستەر یونایتد وامزانی هەموو شتێك گۆڕاوە كەچی وەك ١٣ ساڵ پێشتر بوو كە جێمهێشتبوو

– هەمیشە لەگەڵ باشترین ڕاهێنەرەكان بووم، ئەنچیلۆتی ، زێدان، ئالێگری، سانتۆس، شتێكیان لێوە فێربوم

– سوپاسی ئەو پستگیرییە دەكەم كە لەلایەن هاندەرە ئینگلیزییەكانەوە بۆ مردنی كچەكەم لێمكرا

– من یەكەم كەس بوم دەچومە ڕاهێنانەكان و دواین كەسیش بووم كە دەڕۆشتم، ئەمویست نمونەیە بم بۆ لاوەكان

– هەست دەكەم بەغیلی بەشێك بێت لە ڕەخنە، دەزانم ك من نزیكەی ٢١ ساڵە لە لوتكەی ئەم یارییەدام بۆیە هەندێك ڕەخنەم لێدەگرن

– من گرنگی بەو كەسانە دەدەم كە خۆشیان دەوێم، ئەوانەم لا  گرنگ نییە كە خۆشیان ناوێم، كاتی خۆمیان پێوە ناكوژم

– پێموایە لە چوار پێنج مانگی ڕابردوودا ڕاگەیاندنەكان زیاتر بە دوای سلبیاتی منەوە بوون

– ڕانیگ نەیدەزانی چی بكات

– یاریزانی ئێستا و جیلی ئێستا گرنگی بە كاركردنو هیلاكیەتی نادەن

– جیلی ئێستا هەموو شتێكی بە ئاسانی دەوێت

– فێرگسۆن و دیڤد جیل بۆشاییەكی گەورەیان لە یانەی مانچستەریونایتد بەجێهێشتوە

– كاتێك من لاو بووم لەبەردەمم نیستەرۆی و ڕۆی كین و فێردیناند و گیگز هەبوو هەمویان بۆ من ڕابەر بوون، پارێزگاریم لە جەستەی خۆم دەكرد بۆ ئەوەی بە بەهێزی بمێنمەوە

– دیگۆ دالۆت لاوێكی بەهرەمەندە و داهاتویەكی گەشی هەیە

– بەهەمان شێوە بۆ مارتینێز و كاسیمیرۆ ئەوانیش یاریزانی بەتوانای مانچستەریونایتدن

– جیلی ئێستا ماوەیەكی زۆر لە یاریكردن نامێننەوە چونكە گرنگی بە خۆیان نادەن

– پێشكەوتن لە مانچستەر سفرە بە بەراورد بە ڕیاڵ و یوڤی

– دەمەوێت منداڵی زیاترم هەبێت لەگەڵ جۆرجینا

– ئێستا بیر لە زەواج ناكەمەوە بەڵام لەداهاتودا بەڵێ

– پەشیمان نیم لە وەی نەچوم بۆ مانچستەر سیتی

– گرنگی بە هەواڵی ڕاگەیاندنەكان نادەم چونكە دەزانم لەسەدا ٩٠ی درۆیە و هێرشكردنە سەر خۆم و خێزانەكەمە

– حەزم لێیە بە كاتێ سەختدا برۆم بۆیی بزانم. كێ لەدەورم دەمێنێتەوە

– پێموایە ڕاگەیاندنەكان باسم دەكەن بۆ ئەوەی فرۆشیان زیاتر بێت

– ڕۆی كین باشترین كاپتن بووە و فێردیناندیش زۆر هاوكاری دەكردم

– بۆچی من كەسی ژمارە یەكم لەسەر ئاستی جیهان؟ چونكە قۆزم هەروەها هەستەكەم وەك ئەو جۆرە میوەیە وام كە هەموو كەسێك حەزی پێیەتی.

بابەتی پێشتر

سێ كەس "لەسەر بیر" دەستگیركران

بابەتی دواتر

سودانی دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار لە مووچەی وەزیرەکان دەبڕێت و 20 باڵیۆزخانە دادەخات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share