کێ کێی ڕەتکردەوە، پێدری یان ڕیاڵ مەدرید؟

یاریزانی لاوی یانەی بەرشلۆنە، پێدری گۆنزالێس لۆپێزی ناسراو بە “پێدری” دووپاتیدەکاتەوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕەتیکردووەتەوە بۆندی لەگەڵدا واژووبکات.

پێدری چاوپێکەوتنێک لەگەڵ (Antena3Deportes) ئەنجامدەدات، لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە لێدوانێکی پێشووی، کە ڕایگەیاندووە، “ڕیاڵ مەدرید ڕێزی تواناکانی نەگرتم”، ئەستێرە هەڵکشاوەکەی بارسا ڕایگەیاند، “لەتەمەنی 15 ساڵیدا لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە بانگهێشتکرام بۆ تاقیکردنەوەی تواناکان، ئەو ڕۆژەی دەبوو لەوی ئامادەبم بەفرێکی زۆر باریبوو، بۆیە هەموو شتێک هەڵوەشێنرایەوە، ڕۆژی دواتر چوومە ئەو یانەیە و مەشقێکی سووکم کرد و هیچ ڕووینەدا، بۆیە گەڕامەوە شارەکەی خۆم”.

پێدری بەڕاشکاوی دەڵێت، “هەرگیز ڕیاڵ مەدریدم ڕەتنەکردەوە، بەڵکو ئەوە ئەوانبوون ڕەتیانکردەوە بۆندم لەگەڵدا واژووبکەن”.

یاریزانە 19 ساڵەکەی ئیسپانیا و بەرشلۆنە، لە ساڵی 2019 بەبڕی 20 ملیۆن یورۆ لە یانەی لاس پاڵماسەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە کرد، لەو ساڵەوە تاوەکو ئێستا وەک یەکێک لە باشترینەکان نمایشی تواناکانی کردووە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ناپۆلی: سەرۆکی یوێفا خۆی خستووەتە باوەشی خلێفی-یەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی مانگی هەنگوینی-یەوە کۆستا لە گریمیۆ دەڕوات !

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەى چامپیۆنز لیگە

سبەى گەڕێکی تری ڕکابەرییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە. یاریی لوتکە لە نێوان هەردوو یانەى ناپۆلی ئیتاڵی و…
Total
0
Share