کەشناسی: بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە بەردەوامدەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەیە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەردەوام دەبێت و سبەینێ کۆتاییدێت.

لە ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، کاریگەرىی ئەو شەپۆلە بارانبارینەى رووى لە ناوچەکەمان کردووە لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و پارێزگاى هەڵەبجە بە لاوازى دەمێنێتەوە نمە بارانى پچڕ پچڕ لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى سنوورى ئەو دوو پارێزگایە  دەبارێت.

هەروەها لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک ئەگەرێکى کەمى نمە بارانى دەبێت، لە ئێوارەدا کۆتایی بە کاریگەرى ئەم شەپۆلە دێت و ئاسمانى هەموو ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و نیمچەهەور.

بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ هەینی ئاسمان لە سەنتەرى پارێزگاکان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، هەروەها لەکاتەکانی بەیانی زوودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە.

بابەتی پێشتر

ژمارەی دانیشتووان 8 ملیاری تێپەڕاند.. زەوی چی بەسەردێت؟

بابەتی دواتر

نوێترین چاوپێکەوتنی لاپۆرتای سەرۆکی بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share