كەشناسی: زۆرترین بارانبارین لە سلێمانی و سۆران و خورماتوو بووە

كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەكان هەیە و دەشڵێت، زۆرترین باران لە خورماتوو، سۆران و سلێمانی باریووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو ناجێگریی کەشوهەوا بەردەوامی دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە زۆرینەی ناوچەكان هەیە.

لە ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەی نمەباران و، لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان کاریگەریی زیاتر دەبێت، کە هەندێجار بەشێوەی لێزمەباران دەبێت، وەك ئەوەی كەشناسی ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، “پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی زووی بەیانیدا، لەم ناوچانە کاریگەرییەكەی چڕ ببێتەوە”.

لەماوەی 12 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لە شاری خورماتوو بووە كە 21.7 ملم باریوە، بەدوای ئەویش سۆران 11.4 و سلێمانی 10.3 ملم دێت.

بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی دیكەش بەمجۆرە بووە:

ئاکرێ 2
بامەڕنێ 2.4
بازیان 6.6
دەربەند 5.4
دوکان 0.6
هەولێر 2.1
پیرمام 4.7
حاجی ئۆمەران 1.8
هەڵەبجە 3.8
هەڵشۆ 0.4
کەلار 0.8
کانی ماسی 1.2
خەبات 1.2
شەمامک 0.7
مانگێش 2.8
مەیدان 4
خانەقین 2.8
دهۆک 1.8
زاخۆ 1.4
چەمچەمال 4.2
کەرکوک 0.3

بابەتی پێشتر

كارەبای نیشتمانی ئەم شوێنانە كەمكرایەوە

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندی دراوی 20 هەزار دیناری دەردەكات؟<br>دارایی زانیارییەكە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وردەکاریی شەڕەکەی گوڵەخانە

لە سەرەتای ئەم مانگەوە گرژیی کەوتووەتە نێو حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و پەلیکێشاوە بۆ ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی محەمەد حاجی…
Total
0
Share