بەشداربووانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی 600 ئەندام دەبن

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڕیاریدا ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرە 600 ئەندام بن، وتەبێژی کۆنگرەش دەڵێت، هەریەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەشداردەبن.

تەلار لەتیف، وتەبێژی تایبەتی کاروبارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی لە هەولێر بڕیاردرا ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی 600 ئەندام بن و لە کۆبوونەوەکەدا پەسەندکرا، هاوکات هەریەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەشداردەبن و بەشێکیش لە ئەندامان جێگیرن”.

میدیای فەرمی یەكێتی لە زاری تەلار لەتیف وتیشی، “لیژنەکان میکانیزمی بەشداریکردنی ئەندامانی کۆنگرە بۆ مەکتەب و ئۆرگانەکانی یەکێتی دیاریدەکەن و، دواتر مەکتەبی سیاسی پەسەندی دەکات، هەفتەی داهاتووش تەواوی وردەکارییەکانی کۆنگرە پەسەند دەکرێن”.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەی شەممەی رابردووی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیدا كە لە كەركوك ئەنجامدرا، بڕیاردرا لە 27ی ئەیلولی داهاتوو كۆنگرەی پێنجەم ئەنجامبدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەباس فەتاح: ئەوەی لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاوكراوەتەوە هیچ بەهایەكی یاسایی نییە

عەباس فەتاح جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڵاوكردنەوەی شتێك بەناوی بڕیاری كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی…
زیاتر ببینە

بە وێنە.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهۆی پێكدادانی ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كەلار- خانەقین ماتۆرسوارەكە گیانیلەدەستدا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share