وێنە.. زاوا بە تابووت دەبەن بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەی

لە رووداوێکی سەیر و نامۆدا زاوایەکی ئەمریکی بە تابووت بەرەو ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەی دەچێت.

پێگەی دیلی ستاری بەریتانی بڵاویکردەوە، “زاوایەکی ئەمریکی لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیدا تابووتێکی بۆ خۆی ئامادەکردبوو و بەوەوە بەرەو ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەی بەڕێکەوت”.

لە بەشێک لە وێنەکانی ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەدا دەکەوتووە، زاواکە لە ناو تابووتەکە پاڵکەوتووە و هاوڕێکانی هەڵیانگرتووە، کاتێک دەگاتە بەردەمی بووک تابووتەکە دادەنێن و زانا هەڵدەستێتەوە.

گرتە ڤیدیۆی ئەو هاوسەرگیرییە بە شێوەیەکی فراوان لە تۆڕئ کۆمەڵایەتی تیک تۆک بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و لە ماوەیەکی کەمدا زیاتر لە شەش ملیۆن بینەری هەبووە.

بابەتی پێشتر

12 کەس بە تاوانی تیرۆر و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر سزادران

بابەتی دواتر

خۆپیشاندان لە پێنجوێن بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share