روونكردنەوە لەبارەی بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران لە یۆنان دەدرێت

نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە یۆنان رایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك بۆ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران لە یۆنان

نەدراوە، بەڵام ئەو كەسانەی مافی مانەوەیان بۆ كاركردنیان هەیە دەبێت لە ساڵێكدا نۆ مانگ لە یۆنان بن ئەگەرنا مافی مانەوەیان لێوەردەگیرێتەوە.

حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە یۆنان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو كۆچبەرانەی داوای مافی مانەوەیان لە یۆنان كردووە بەشێكیان چاوپێكەوتنیان لەگەڵدا كراوە و بەشێكی دیكەیان چاوەڕوانن كە چاوپێكەوتنیان لەگەڵدا بكرێت و ئەو كۆچبەرانەی لە خاكی یۆنانن تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ بە زۆر ناردنەوەیان نەدراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەشێك لەو كۆچبەرانەی لە یۆنان ماونەتەوە مافی مانەوەیان بۆ كاركردن وەرگرتووە، مەرجێكیان بۆ دانراوە كە دەبێت لە ماوەی یەك ساڵدا نۆ مانگی لە وڵاتەكە بمێننەوە و سێ مانگ مافی ئەوەیان هەیە لە دەرەوەی یۆنان بن، هەرچەندە بەشێك لەو هاوڵاتییانەش پابەندنەبوون حكومەتی یۆنانیش هیچ لێپێچینەوەیەكی لەگەڵدا نەكردوون.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی نەوت راگیرا

بابەتی دواتر

ترەمپ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا خۆی کاندید کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share