ئاگرەکەی هاوای بەردەوامە و تا ئێستا 53 کەس گیانیان لەدەستداوە

ژمارەی قوربانییەکان و زیانە مادییەکانی ئاگری دارستانەکانی هاوای کە ماوەی هەفتەیەکە بەردەوامە، لە بەرزبوونەوەدایە، بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئەمریکاش تا ئێستا لەو دورگەیە 53 کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاگری دارستانەکانی هاوای، بەشێکی زۆری ئەو ویلایەتەی وێران کردووە، بەتایبەت ناوچە گەشتیارییەکان، کە بە یەکێک لە کارەساتبارترین ئاگری ئەو دارستانانە دادەنرێت لە مێژووی ویلایەتەکەدا.

بەپێی ئاماری فەرمیی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 500 باڵەخانە سووتاون و نزیکەی شەش هەزار هێکتار زەویش سووتاوە، سەرەڕای سووتان و گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە گیانەوەران.

دەسەڵاتدارانی ناوچەکە، سەرەڕای سەرقاڵیی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکەوە، تیمە فریاگوزارییەکانیش سەرقاڵی رزگارکردن و گواستنەوەی گەشتیارانن بۆ فڕۆکەخانەکان و لەلایەکی دیکەشەوە دانیشتووانی ناوچەکە دەگوازرێنەوە بۆ شوێنە سەلامەتەکان.

بابەتی پێشتر

هاری کەین پەیوەندی کرد بە بایرن میونشنەوە

بابەتی دواتر

کۆنگرەى ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەکەى ئەتلەتیک بلباو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share