توێژەران كۆنترین بەڵگە لەسەر بەكارهێنانی ئاگر بۆ ئامادەكردنی چێشت ئاشكرادەكەن

توێژەرانی ئیسرائیلی ئاسەوارێكیان ئاشكراكرد كە دەبێتە كۆنترین بەڵگە لەسەر بەكارهێنانی ئاگر لە ئامادەكردنی چێشتدا بەر لە 780 هەزار ساڵ، پاش شیكردنەوە بۆ پاشماوەی ماسییەك كە لە مۆڵگەی (جیشر بینوت یەعقوب)ی شوێنەواری لە ئیسرائیل دۆزرایەوە.

لەڕێی تاوتوێكردنی بونیادی ئەو بلورانەی رووكاری دەرەوەی دانی ماسی پێكدەهێنن (كە لە قەبارەدا زیاددەكات لەگەڵ بەركەوتنی بە گەرما)، توێژەران سەلماندیان كە ماسییەكە رووبەڕووی پلەیەكی گەرمای گونجاو بووەتەوە بۆ ئامادەكردنی و نەسووتاوە لەكاتی ئاگرپێوەنانیدا.

توێژینەوەكە، كە توێژەران لە زانكۆی عبری لە قودس و زانكۆی تەلئەبیب و زانكۆی بار ئیلان بەشدارییان تیاكردووە، لە گۆڤاری (Nature Ecology and Evolution) بڵاوكراوەتەوە.

سەرپەرشتیارانی دەڵێن، “گرنگیی زۆری ماسی لە ژیانی مرۆڤدا لە چەرخەكانی بەر لە مێژوو نیشاندەدات، بۆ سیستمی خۆراكیان و سەقامگیریی ئابوری”.

توێژەران پێیانوایە ماسییەكە بەر لە نزیكەی 780 هەزار ساڵ ئامادەكراوە بۆ خواردن. بەر لەم توێژینەوەیە، كۆنترین بەڵگە لەسەر بەكارهێنانی ئاگر بۆ ئامادەكردنی خۆراك دەگەڕایەوە بۆ نزیكەی 200000 ساڵ.

توێژەران ئاماژە بەوەشدەكەن، بڕە زۆرەكەی پاشماوەی ماسی كە لە شوێنە ئاسەوارییەكەدا دۆزراوەتەوە، بەكارهێنان و خواردنی ماسی بەشێوەیەكی بەرچاو لەلایەن مرۆڤە پێشینەكانەوە نیشاندەدات، هەروەك توانایان لە چەرخەكانی بەر لە مێژوو لەسەر بەكارهێنانی ئاگر بۆ ئامادەكردنی خۆراك، سەرەڕای تێگەیشتنیان لە سوودەكانی ئامادەكردنەكە دەسەلمێنێت.

س: مۆنت كارلۆ

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی و سەرۆك كۆماری عێراق لە شاری هەولێر كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە حەوت كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share