چەند ڕێنماییەك بۆ سوودوەرگرتن لە ئاوی لیمۆ بۆ چارەسەری ئەنفلۆنزا

تێكەڵەی گیراوەی لیمۆ و ئاوی گەرم و بڕێك هەنگوین

ئەو كەسانەی تووشی ئەنفلۆنزا دەبن زۆرجار ڕێنوێنی خواردنەوەی ئاوی لیمۆ بە گەرمی دەكرێن بۆ چارەسەری پەتاكە و كەمكردنەوەی نیشانەكانی و، بۆ خۆڕزگاركردن لە كاریگەرییە لاوەكییەكان دەرمانەكانی دژ بە نەخۆشییەكە. بەڵام بەڕاست ئایا ئەم گیراوەیە سوودبەخشە؟

لە مانگەكانی زستاندا زۆر كەس تووشی ئەنفلۆنزا دەبن، هەندێك بۆ چارەسەر ڕوو لە دەرمان دەكەن، بەڵام بەنزیكەی زۆرینەی دەرمانەكان كاریگەری لاوەكییان هەیە، بۆیە ڕێنوێنی دەكرێت بە چارەسەری سادەی ناوماڵ. سەرەڕای ئەوەی ئەو چارەسەرییانە كاریگەری تەواویان نابێت ئەگەر تووشبون بە نەخۆشییەكە قورس بیت، لەگەڵ ئەوەشدا باشترە چەند هەنگاوێك بگیرێتەبەر، لەوانە:

ئاوی شیلەتێن لەجیاتی كوڵاو
سایتی (هایل براكسیس)ی ئەڵمانی كە گرنگی بە تەندروستی دەدات لە زاری ناوەندی ئەڵمانیی فیدراڵی تایبەت بە خۆراك دەڵێت، “زۆرجار ڕێنوێنی لیمۆی گەرم دەگرێت وەك چارەسەری ناوماڵ بۆ ئەنفلۆنزا” بەڵام بۆچی ئەم خواردنەوەیە زۆر تەندروستە؟

لیمۆی گەرم بریتییە لە گیراوەی لیمۆ لە كوپێك ئاوی گەرمدا لەگەڵ بڕێكی كەم هەنگوین. گیراوەكە ڤیتامین سی و ماددەكانی دژ بە هەوكردن و میكرۆبەكان فەراهەم دەكات، بەڵام كاریگەریی ئەرێنیی ڤیتامین سی كەمتر دەبێت لەحاڵەتی تووشبوون بە ئەنفلۆنزادا، بەڵكو كاریگەری خۆپارێزیی دەبێت لەڕێی پشتیوانیكردنی سیستمی بەرگریی لەش.

لەگەڵ ئەوەشدا، ڤیتامین سی زۆر هەستیارە بەرامبەر گەرمی. بۆیە، پێویستە گیراوەی لیمۆكە ئاوی ساردی تێبكرێت تا پارێزگاری لە بڕێكی زیاتری ڤیتامین سی بكرێت، دواتریش گیراوەكە تا ئاستێكی دیاریكراو كە بتوانرێت بخورێتەوە گەرم دەكرێت، بەجۆرێك شیلەتێن بێت نەك كوڵاو. هەروەها پێویستە هەنگوین بۆ زیاتر لە 40 پلەی سەدی گەرم نەكرێت بۆ پارێزگاری لە پێكهاتەكانی.

وەرگرتنی پشوو و خواردنەوەی شلەمەنی
كاتێك تووشی ئەنفلۆنزا دەبیت، زۆر گرنگە جەستەت بڕێكی باش پشوو وەربگرێت، تا سیستمی بەرگری توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكەی هەبێت. بۆیە باشترە بۆ چەند ڕۆژێك لە جێگادا بمێنیتەوە.

لەگەڵ پشوو وەرگرتندا، جەستە پێویستی بە زۆرێك لە شلەمەنییەكانە، بۆ كەسێكی پێگەیشتووی خاوەن پێكهاتەی جەستەیی گونجاو پێویستە نزیكەی 2 تا 2.5 لیتری ڕۆژانە شلەمەنی بخورێت. باشترە ئاوی شیلەتێن بێت نەك سارد، یاخود چای سەوز یان چای گژوگیا لەگەڵ شەربەتی ڕوونی میوە، وەك ئەوەی كۆمپانیای دڵنیایی تەندروستیی ئەڵمانی (ت.ك.) لە گۆڤارە وەرزییەكەیدا ئاماژەی پێداوە.

شلەمەنییەكان پێویستن بۆ پاراستنی جەستە لە وشكبوونەوە.

چارەسەری ناوماڵ بۆ ئەنفلۆنزا
هەندێك خەڵك دەڵێن، ئەنفلۆنزا بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت دەرمان وەربگریت یان وەرینەگریت، بەڵام زۆرێك پێیانوایە وەرگرتنی چارەسەر جگە لەوەی هەندێك لە نیشانەكان سووك دەكات، ماوەی نیشانەكانیش كەمدەكاتەوە. بۆ نمونە، خۆشۆردن لە حەمامی هەڵم و هەناسەهەڵمژین و دانەوە تیایدا لە چارەسەرە گونجاوەكانی ناوماڵە بۆ نەخۆشییەكە. دەشكرێت لوت بە ماددەی پێویست بشۆردرێت بۆ كەمكردنەوەی داخستنی. هەروەك خواردنەوەی چای تێكەڵكراو بە زەعتەر و هێل ڕێگری لە كۆكە دەكات.

بابەتی پێشتر

مه‌كته‌بی سیاسی: ته‌نها لێدوانه‌كانى وته‌بێژ گوزارشت له‌ سیاسه‌تی دروستى یه‌كێتى ده‌كات

بابەتی دواتر

نەریتە سەیروسەمەرەکان لە یۆنانی کۆن چی بوون؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share