گەشتە ئاسمانییەكان ڕاگیران

هێڵی ئاسمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، گەشتەكانمان بە شێوەیەكی كاتی بەهۆی ئاگرەكەی نێو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادەوە ڕاگرتووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆكارێكی نادیار ئاگر لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی عێراق ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.

تاوەكو ئێستا زەرەر و زیانی ئاگرەكە نەزاندراوە، بەڵام هێڵی ئاسمانیی عێراق رایگەیاند، بەشێوەیەكی كاتی گەشتەكانمان ڕاگرتووە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ دەكێشێتەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی و سەرۆك كۆماری عێراق لە شاری هەولێر كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share